تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چقڵەکەڵەوێ(بابا)
دڕووە زەردە، گیایەکە
چلوورە(بابا.، شار)
(باد) گلیلە، (بڵ) سوولەڕمە، (کۆ) مووم، (بار) زەمەگلێرە، ژەکلێرە، (خۆ) ڕمە، (هەورا) بەیسە، ئەو شووشە سەهۆڵانەیە لە کاتی سڕی و بەستەلەکێدا بە سوولاک و گووێسوواندا شۆڕ دەبنەوە، واتە ئاوێکە لە کاتی سڕو سەرمایەدا لە سەردەمی چۆڕانەوەیدا هەر لە حەواوە دەیبەستێ
چلچلە(بابا)
باڵندەیەکی بۆرە وەکوو پەڕەسێرکەی وایە
چنگنی(بابا)
خێڵێکی کوردە لە کەنار سلێمانی. چنگنە، جوورە جاڵجاڵووکەیەکی زۆر گەورەیە
چووار چابوخ
چووارچاک، چووار پارچەی گچکەیە دەکەوێتە بن باخەڵی کەواوە
چڤە(هەورا.، بابا)
چڤەچڤ(هەورا.، بابا)
چکڵ(بابا)
چەقێن. چیلکە، چکوڵ
چۆل و بیابان
شووێنێک هیچ کەس یا کشت و کاڵی تێدا نەبێ
چەتال(بابا.، کۆ)
چەتاوەڕوو(بابا)
بێچاوەڕوو، بێشەرم، ڕووهەڵماڵراو
چەردە(بابا)
شکارتە. تاڵە ڕەنگێکە بە ڕەشی بنوێنی
چەرین(بابا)
چەشمیک(بابا)
جوورە دەرمانێکی چاوانە
چەمیلە(بابا)
جوورە ترێیەکە. (کە) بەروولە ترێزوو، ترێزووی ناسک و چەماو، کە لە بەراودا کرابێ. (کۆ) دارو گیاو شینایێکە لە کەنار ئاوان شین بێ
چەوتە چێلەگر(بابا)
سەرنجدان و پشکنین، چێڵەو چەوتە، چەوتەو چەوێڵە، چەوتە چێڵە
چەپکە(بابا.، فە)
چەپکە گوڵ و گیاو ئیتر، دەسک، دەسکە گوڵ و ئیتر، باقەی دەغڵ و گژو گیا
ڕابارتن
(باک.): ڕابوواردن، ڕابێرە
ڕابران
تێپەڕین،بوورین، ڕۆیشتن. لە دەست دەرچوون
ڕابردن
ویاران، ویەردەن،تێکشان، ڕابوورین، (باک.): بۆرین، بۆرینۆ.تێپەڕین، بوورین، بوهوورتن، بوهارتن. لە دەست چوون، لەدەستدەرچوون، کات نەمان. کار یا چتێک لە پەلەو یا لەکاتی خۆی دەرچوون