تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێڵ(بابا)
ئەسکەنە(بابا)
مەکارە، ئاسنێکی دەم تیژە دارتاشان داری پێ هەڵدەکەنن یا قوڵی دەکەن
ئەموستیلە(بابا)
ئەنگوستیلەیە، کە بۆ جووانی لەدەست دەکرێ، ئەنگوستیلەی دروومانێ، گە بەرگدرووان لە قامکی دەکەن بۆ ئەوەی دەرزی پێ پاڵ بدەن
ئەویکە(بابا)
ئەڕابە
چەرخ، پێچکە، خرتک، گەردوونە
ئەگینا(بابا)
دەنا، ووشەیێکە لەنێوانی دوو ڕستاندا بەکار دێنرێ وا دیار دەکات، کە ڕستەی دووەم ڕستەی یەکەم پووچ دەکاتەوە، وەکوو: تۆ ئەم رۆژنامەیە بخوێنەوە دەنا(ئەگینا)من خۆم دەیخووێنمەوە واتا: کە تۆ نەیخووێنیەوە من دەیخووێنمەوە تۆ لێرە دانیشە، ئەگینا من دادەنیشم. واتە. کە تۆ دانەنیشی من دادەنیشم
ئەڵێ(بابا)
دەڵێ، سەرچاوەکەی(ووتن، کوتن، گوتن، گۆتن)ە
ئەڵێی(بابا)
دەڵێی بۆ پرسیاریشە، وەکوو: ئاخۆ، داخوو
بابا
(باک)بابە، باوە، باوکە، باوکۆ، (هەورا) باپیر، بابەگەورە. (هەورا)_پیاڕە: زڕباب. بابای عوریان
بابان
باوان، ماڵی دایک و باب. بنەماڵەیێکی پادشایی کورد بووە، لەم دوواییەدا لە شاری سلێمانی و خاکی شارەزووردا، کە لە بەرەی فەقێ ئەحمەدی دارەشمانه و لە بنچینەدا موکریانین باپیرە گەورەی وان، کە ناوی بوداغ سوڵتانە، ئێستا ئارامگای لە باشووری شاری سابڵاغێیە
بابان ئاوا
ئافرەتێکە خاوەندکەس و کاربێ
بابان وێران
(ڕەوا)بابانکۆر، ماڵەدایک و باب و کاوول، ژنێکە بێ کەس و کار بێ
بابانی
جوورە پارچەیێکی جووان و نرخدار بووە بە ناوی خانەوادەی بەرزی بابانەکانەوە ناو نراوە
بابانە
(باک)باوینی
باباپیارە(هەورا)
باباڕەخ ئەلهە مەزانی
مەلا ئەنوەری مائی دەڵێ_هەستیارێکی کورد بووە
بابردوو
هەر چتێکی سووکی بابیبات_ی پێ دەڵێن
بابردی
میوەیێکە بابردبێتی وەکو هەنجیرو هەنارو ئیتر. جوورە پارچەیێکی تەنکی گوڵگوڵییە وەک شێلە