تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قابڵەمە
تاسکەباب٬ تاسکەواو٬ قاوڵەمە
قابڵەمەکردن
سەرداپۆشین
قرنابیت
گیایەکە بە تۆو دەچێنرێت نێرتکەکەی دەکرێتە ناو ترشیات و دەشکرێتە چێشت
قسە دابڕین
قوتابخانە
خووێندنگە.-ئامادەیی.-پزشکی.-کشت و کاڵ.-شەڕی.-دادگەری
قوتابی
شاگردی قوتابخانه٬ فەتێ٬ فەقێ٬ منداڵێکە لە قوتابخانە بخووێنێ
قوولەی کەڵەبابی
قووقووی کەڵەبابی٬ بانگ دانی کەڵەباب
قەبقابک
(باک.): جوورە گیایەکە
قەسابی کردن
سەربڕینی ئاژاڵان و ماڵاتان و شەقەرە و پەقەرە کردنی ئێسک و گۆشتەکەی بۆ فرۆشتنی
قەلەسابوونی
قەلەبەڵەک٬ قژاک٬ ڤژاک٬ ڤژک٬ دەنگی ناخۆشە
قەڵابەند
سەنگەربەند٬ -ی: سەنگەربەندی
لاباز (ڕۆژ.)
بزنێکە لاتەنیشتێکی بهڵەک بێ ٬ نێوێکی تایبەتییە بۆ ڕەگەزێکی وڵاخی بەرزە.
لابانە
جوورەتێر کە هات جووتی بکا زەوییە کەی دەکاتە چەند بەشێکی گەورە کە پێی دەڵێن (بانە) ئەوی مایەوە و ئەندازەکەی ناتەواو بوو لابانەی پێ دەڵێن کە ئەویش بەش دەکرێ و دەکرێتە چەند لاتێک .
لابراو
دوورخراو٬ دەرکراو٬ وەلانراو.*
لابردن
پەردان ٬ رڤان ٬ وەلابردن٬ ڕاکن٬ هلبرن٬ شەلباندن.
لابلابک (باک.)
لابڕ (دەر.)
بڤر (ئی ڕاوەماسی ).*
لابک (باک.)
لابیان
گەنجینە٬ خەڵوەتی ٬ ئەو پارچە سەرمایەکەهەیبێ.
لابە
وەلابە ٬ ببە جێگایەکی دی ٬ لابردن.