تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابەشکەر
سێچکەسڵاوە(بابا)
ئابادی
(باک): نامەی چەپەرخانە، پۆستە
ئاباسا
ناوی ئێلێکی کوردە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قامیشلوو
ئابجی
ئابدووزەک
ئابرا
برالە، لەکاتی دوواندنێدا بەکار دەبرێ
ئابوور(باک)
ئابڕوویی، داوێن پاکی، ژیانی خۆ ڕێکخەر، دەست پێوەگر
ئابڕوو
ئاوی ڕوو، شەرم، ئاوڕوو، ئاڤڕوو، فەهێت، ڕەنگی ڕوو، ڕووسپێتی، ڕووسپانی، نامووس._بەر: ئاوڕووبەر، ڕووشکێن، نامووس شکێن، ئاڤڕووبەر، ئەتککار._بران: ئاوڕووبران، جنێو پێدران، نامووس شکان، پەردەی نامووس دڕان._براو: نامووس شکاو، پەردەی نامووس دڕاو، ئەتککراو، ڕیسوا، ڕیسواکراو، بەدنێوکراو._براوی: بەدناوکراوی، ڕیسوایی، شەرم شکاوی، ئەتککراوی._بردن: بە پەندبردن، هەتک کردن، بەدنێوکردن، ڕیسواکردن، نامووس شکاندن، پێکردن، مەشکەژەن._چوون: بەدنێوکران، ڕیسوابوون._دار: ئابڕوومەند، بەئابڕوو، ڕووسوور، بەشەرم، ئاڤڕوودار، فهێتوو._داری: ئابڕوومەندی، ڕووسووری، ئاڤڕووداری، فهێتوویی._مەند: بڕوانە: ئابڕوودار._ی: بڕوانە: ئابڕووداری._ بێ: ڕیسوا، بێ شەرم، ڕیسوا، بێ ئاڤڕوو، پێکراو، زمان درێژ، قاڵ، سوواو، چەختی، چەقەسوو، پەل، ڕووزەرد، ڕووڕەش، هاروهاج، قۆشمە، ئەتککراو، سووک. بێ _ یی: بێ شەرمی، پێکراوی، سووکی
ئابۆر
بڕوانە، ئابوور
ئابۆرهال(باک)
ئابۆریی(هەورا)
دەستندە، دەم و جەم، هۆی گوزەران، پاشڕۆژ، دەست پێوەگرتن، گلدانەوە._ ئابۆری ناس، وەرمزان، وەرامناس، پسپۆڕی وەرامی._ زانی: ئابۆری ناسی، وەرمزانی._ ناس: بڕوانە ئابۆری زان._ ناسی: بڕوانە ئابۆری زانی
ئابی
ئاوی، ڕەنگی ئاوی، کەسێکی بێ ڕەنگە
ئابیدە
بینای گەورە، قەڵافەتی کەسێکی بەڕێزو ناودارە، کە لە زێڕ یا زێوو یا مس و چتی تر دروست کرابێ، کۆتەڵ
ئابێ
ناوی ئالفبای ئەبجەدی کوردییە
ئابەنووس
دارێکی ڕەش و سەختە مۆدنەو چتی تری لێ دروست دەکرێ
ئادەی(بابا)
ئارابخا
ناوی کۆنەی شاری کەرکووکێیە