تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستوور(باک)
ستوور، ستوورکوور، ستۆکوور، تیر، قەوی، قانج، هەقەتی،(کەل.، لوهەورا) کڵفت، کوڵوفت. کانە، چتێکە تەنک نەبێ
ئەستووران
لۆکەو خورییە کە ئەستوور ڕێسرابێ
ئەستوورایی
پۆزایی، ڕاستی ئەستوورایی چتێکی
ئەستوورک
کوللێرەی نانی،(فە)پەپک
ئەستوورکە
کوللێرەی نانی
ئەستوون(شار)
بڕوانە: ئەستوندە
ئەستووک(کۆ)
ئەستڕان
ئەستڕاو
سڕاو
ئەستڕی زەردکە
بە شینی گیایەکی زۆر زەردو جووانە بەووشکی دەبێتە دڕووزەردە، دڕکەزەردە
ئەستڕی(زا)
دڕک، زی، دڕووداڵ. دارێکی دڕواوییە دوو بەژن بڵند دەبێ و گوڵی وەکوو خەزێمی وایە
ئەستڕینەوە
کووژاندنەوە، سڕاندنەوە، تێکدان، سڕینەوە
ئەستۆ
مل، گەردن، سکوور، سکوورت، سکوورد، ستۆ، ستۆە، پشت ئەستۆ: پژمل، ئەستوورایی مل، لەئەستۆی تۆیە: لەملی تۆیە واتا تۆ بەرپرسیاری
ئەستۆک(کۆ)
ئەستی و بەرد
لە ئەستێدا بیدۆزەوە
ئەستی(باک)
نێوی ئافرەتانە، ستی. لە زمانی خووریدا(ئەشتی_ئەژتی)واتای(ژن)دەبەخشێت
ئەستیم
بڕوانە: ئەستێوولک
ئەستیو(کۆ)
خاکەندازی پیسایی و زبڵ پێ فڕێدانێ، بەهی گڵ فڕێدانیش دەڵێن، بێڵی ئاسن،(هەو)ئەستێوولک،(ڕەوا.، بابا) خاکەنازی ئاگری