تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەینا
دەنا، نا، ئەدی نا، چۆن نا، کە پرسیارێک بکرێ ئایا تۆ گەل و نیشتمانت خۆشدەوێ، کە لە بارێکا خۆشی بووێن لە وەڵامدا دەڵێ: ئەینا واتا ئەدی نا؟
ئەینە(هەورا)
ئەیهاوار
ئای وای، هەیهاوار، ئەیداد، وەیداد، وەیهاوار، هەیداد
ئەیهوو
ئەیهۆ، هەیهۆ، بۆ ڕابردوویەکی زۆر کۆن بەکار دەبرێت، واتە لە کاتی گێڕانەوەی سەربردەیێکی زۆر کۆندا، کە مرۆ وەبیری بێتەوە یا بیری لێ بکاتەوە دەڵێ_ واتە زۆر کۆن و دوورە
ئەیهۆ
ئەیهوو، هەیهۆ لەکاتی وەڕەزبوون لێ خۆشنەهاتنی گوفتار یا کردارێکدا بەکار دەبرێ
ئەیهۆهەیهۆ
بۆ جەختکردنە
ئەیوا(کە)
ئەیوان(هەورا.، باک.، کە)
ئەیوای
ئەیڕۆ
ئایڕۆ، ئەیەڕۆ، وەیڕۆ،(هەو) ئەیشێرە، وەیشێرە، شێرە،(ڕەوا) کەسسێ، قەد، کەسسێ، ئەیقەد کەسسێ. هەیڕۆ. زاراوەی تایبەتی ژنانە لە کاتی لێقەومانێدا بەکاری دەبەن یا لەکاتی بیستنی چتێکی ناخۆشدا
ئەیژی
دەڵێی، چما، چمان، وەدەزانی
ئەیڤەز(باک)
ئامادە، ساز، ئەز_م بێمە نک تە: من ئامادەو بێمە لای تۆ
ئەیڤەزاندن(باک)
ئامادەو سازکردن
ئەیڤەزین(باک)
ئامادەو سازبوون
ئەییی
ئەدی، بەڵێ بەڵێ. لەکاتی باوەڕنەکردن و یا قەشمەری پێکردنێدا بەکار دەبرێت