تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکنجە
زیزەڵە، قوڵقوڵە، نێک،(بانە) ئەسکەنج، ئێسکەکەی سەرەوەی ڕانییە لە خووارەوەی کەلەکە
ئەسکوداری
جوورە سەروپێچێکە، کە کوردە دیلەکانی ژێردەستی ترکان لە سەری دەنێن
ئەسکولند
(کۆ)ئەشقونج، کە جگ لە هەڵاوژتنێدا بکەوێتە سەر دوونووکەکانی سەری یا قوونی، ئەسکولندە، ئەسکوندە
ئەسکوند
لای قوونی و دندووکەکانی جگیە، کە بەسەر یەکێکیاندا کەوتبێ
ئەسکوندە
جگ لە هەڵاوێژتنێدا بکەوێتە سەر دوونووکەکانی لای سەری یا قوونی، ئەسکوندی پێدەڵێن، ئەسکولند، ئەشقونج
ئەسکوو(باک)
(دەر)لە کووێیە، هالە کوورە،(هەورا)چکۆن. ئەسکووێ
ئەسکووێ
(هەورا)ئەسکوو، کوودە،(ئەردە) هەسکۆ، هەسک، کەوچێز،(باک) باتک. کەوگێز. کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە چێشتی شلەی لەمەنجەڵێدا پێ تێکوەردەدرێ و تێدەکرێ و بەقاڵانیش بەکاری دەبەن
ئەسکڵ(داو.، زەن.، جەبا)
پۆڵووی ئاووری،(هەورا)نێک، ئێسکەکەی سەرەوەی ڕانییە
ئەسکێف(حسن کێف)
شارێکی کوردانە لەسەر رووباری دەجلە کەوتۆتە ڕۆژاوای جزیرو بۆتانێوە
ئەسکەری
جوورە ترێیەکە
ئەسکەلە
ئەسکەملە
جوورە کورسییێکی یەککەسییە، جوورە یارییەکیشە یاری ئەسکەملی پێدەڵێن
ئەسکەنج
ئەسکەنجەیین
جوورە خۆشاوێکی ترشە لە ئاوی ترێی دروستدەکرێ
ئەسکەنە(بابا)
مەکارە، ئاسنێکی دەم تیژە دارتاشان داری پێ هەڵدەکەنن یا قوڵی دەکەن