تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەستێر
ستێر، پوورکە، ڕفکە(حەوز)،(شار)ئەستێڵ. ئەستێرک، هەساری، گۆلی ئاوی، بەنداو، ستێڵ. نێوی ئافرەتانە.(دەر.، دزە.، باد)فرمێسک
ئەستێرناسی
هەسارە ژماری، ئەستێرە ژماری
ئەستێرک(کە)
هەرزاڵێکە لە ناو ماڵدا دروست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەوێڵەی لەسەرەوەو ژێرییەوە دانێن،(خۆ)حەوز، گۆل، ڕفکە،(شار)بڕک، ئەستێر، ئەستێڵ، شووقەللەت، ئەستێرکە
ئەستێرکە
بڕوانە: ئەستێرک
ئەستێرۆک
ئەستێرە
هەستارە، چتارە، ستێر،(زەن)هەسارە ئەختەر، هەرین، ئاسیرە، ئەو چتە رووناکانەن، کە شەوانە بە حەواوە دەدرەوشێنەوە. نێوی ئافرەتانە
ئەستێرەشوناس
ئەستێرەشەلە
جوورە ئەستێرەیەکی کزە لە تەنیشت ئەستێرەی ناوەڕاستی دووەمی کلکی حەوتەوانانە
ئەستێرەناس
ئەستێرەژمێر
ئەستێرەناس. جوورە مووروویەکی سوورکاری بریسکەدارە وەک ئەستێرە جریوەی دێ، ژنان لە زێڕو زێوی دەگرن و لە ملیانی دەکەن
ئەستێرەی بەیانی
(زەن)هەسارەی ر ۆژ، ئەستێرەی رۆژێ
ئەستێرەی جری
(فە)ئاسیرەی جری، گووئەستێرە
ئەستێرەی سۆرک(بار)
ئەستێرەیەکی سوورەو هەمیشە دیارە
ئەستێرەی سیوەیل
(باک)پەرەک
ئەستێرەی قوبڵە
مەگەنی ئەزمین، دەغدان، دەغدغان
ئەستێرەی ڕۆژێ
(زەن)هەسارەی رۆژ، ئەستێرەی بارام(مەریخ)
ئەستێرەی کاروانکوژە
بڕوانە: کاروانکوژە
ئەستێرەی کلکدار
(فە)ئاسیرە دمدار
ئەستێرەیی
ستێریینی
پەنگ ئەستێرە(سۆر)
کرمێکە بە شەو قوونی دەدرەوشێ
گووئەستێرە
گووهەستیرک٬ ئەستێرەیەکە ڕادەکشێ ٬ گووڵەستێرە ٬ جوورە مێشێکە ڕەنگاوڕەنگە و بەشەو پاشەڵی دەدرەوشێتەوە.
گوڵەئەستێرە
گوڵێکی بێ بۆن و شینە و سپییە ٬ ئەستێرەیەکیشە ٬ ئەستیرۆک.