تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێ
بەڵێ، ئەرێ، ئارێ. فەرمانی تەواو کردنێیە واتا، کە کەسێک باخووێ و تۆش بتەوێ ئاخۆتنەکەی تەواو بکات جارجارە پێی دەڵێی (ئێ) واتا تەواوی کە بزانین ئەنجامی چی بەسەر دێت یا چۆن کۆتایی دێت. لە زاراوەی باکووردا ئامرازی نێرینانە لە خستنە سەردا، برایێ من، بابێ من، ئاپێ من؛ ئەڤ ڕەز ئێ منە: ئەم ڕەزە هی منە. بەس، بیبڕەوە. مرازی نادیارە، نیشانەی نەناسیاری، وەکوو دووێنێ لە باغی ئێمەدا پیاوێ میوەی دەچنی نەشمناسی. قوڵەکراوەوەی ناوی ئێرەوانە بۆ سەرچاوەکانی ئەم فەرهەنگە. ئامرازی خستنەسەر:_ێ: زینێ هەسپ، بازنێ زێڕ: زینی ئەسپی، بازنی زێڕی، جێ نێوی، هەیی، هی، ئێ؛ ئەم پێنووسە ئێ وییە، بۆ پرسیارو سەرسووڕمانیش بەکار دەبرێ وەکوو_ئێ؟_واتە ئایا بەڕاستیتە، لەکاتی باوەڕ پێکردنێدا، کە کەسێک چتێک بۆ بگێڕێتەوە دەڵێی (ئێ) واتە: وایە، ڕاستە
ئێی(ئێ ی)
بۆ هەڕەشە بەکار دەبرێت؛ ئێی خۆت دەبینییەوە. بەڵێ، دەتەواوی کە، لە کاتێکدا بەکار دەبرێ، کە کەسێک قسێکت بۆ بکات تۆ کە بڵێی ئێی، واتە فەرموو تەواوی بکە دڵم لێتە
ئێت(باک)
ئێتوون(باد.، باک)
دۆژە، جەهەننەم. قەڵاخێکە دیزەو گۆزەی تێدا سوور دەکرێتەوە، تەندووری گێچی. هاڵاوی ئاووری
ئێتۆن
کووێر، کۆرە،(دەر) کور
ئێجگار
بڕوانە: ئێگجار
ئێجگاری
ئێجگاری
بڕوانە: ئێگجاری
ئێجگارەکی
ئێجگارەکی
بڕوانە: ئێکجارەکی
ئێختە
ئەسپی خەساو، بارگینی خەساو، کەڵ و گای خەساو، یەختە. دارەبی و ئیتر، کە سەرولق و پۆپەکانی بڕابن و کورتکرابێتەوە
ئێخدان
یەخدان، جوورە سندووقێکی گەورە بوو کەلوپەلی ناو ماڵیان تێدا هەڵدەگرت. ڕۆندان
ئێخستن
خستن، کەواندن، خستەی. بیخە، بیکەوێنە
ئێخسیری
دیلی، یەخسیری، بەیدەستی
ئێخە
ئێقە، بەرۆک. له_بوونەوە: لەکۆڵبوونەوە. له_کردنەوە: لەکۆڵکردنەوە،(باک) میلوان، پستۆ، بەرستۆ، بەرستۆک. (باک) بەرسکووڕ، بەستوورک، پێسیر،(زا) بەندۆک،(ڕەوا) زیی، ملیوان. یەقە، یاخە، ستکر، ئێقە، بەرۆک، بەرچێڵە، شەبەک
ئێخەو بەرۆک
ئێخەو پێشەسنگ._ی بەدراوی ژنان، بەرە، گۆبەرۆک
ئێخەو بەڕک
بڕوانە: ئێخەو بەرۆک
ئێخەی کراس
(رۆژ) میلووان
ئێد(هەورا)