تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆقیانووس
دەریالووش
ئۆلی(باک)
ئۆلە(باک)
باڵندەیێکە
ئۆمەر
ناوی پیاوانە لە (عمر)ی عەرەبییەوە وای لێهاتووە
ئۆمەربل
خێڵێکی بەناوبانگی کوردانە لە پێش پەیدابوونی ئیسلامدا پیاوێکی ناودار ناوی هۆمەر(ئۆمەر) بووە، ئەم خێڵە بەناوی وییەوە کراوون. لە ئێرانێ زۆرن، لە کەناری مووسڵ 500ماڵ پترن لەناو دزەییانیشدا هەن، دێیەکی 25ماڵی لەلای کفرییە، ئەمن خۆم لەو خێڵەم
ئۆمەرکا
ئێلێکی بچووکی کوردانە دەکەوێتە لای ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلوو
ئۆمەریا
ناوی هۆزو ئێلێکی کوردانە لە ژوورووی شاری نسیبینێ نزیکی سەدهەزار مرۆڤ هەیە
ئۆهنای(باک)
ئۆخەی، ئۆخ، ئۆخەیش، ئۆە، بۆ خۆشییە._ئەڤ چ خوەشە: ئۆخ ئەو باغە چەند خۆشە
ئۆهۆ(باک)
ئامرازی بێ دەستەڵاتی و سەرگەردانییە._ڕەنگە تاڵانەکەمان بۆ بگێڕێتەوە
ئۆهە
بۆ ڕاوەستاندنی ئاژاڵان بەکار دەبرێ
ئۆوحە
ووشەیێکە ڕەشەووڵاخی پێ ڕادەوەستێنرێ
ئۆچک(باک)
ئۆگر
ڕام، دەستەمۆ، هۆگر._بوون: ڕاهاتن، ڕامبوون، کەتن، سەرهەوا._ی: ڕامی، دەستەمۆیی، هۆگری
ئۆگە(هەورا)
ئەوێ،(فە) ئەورە
ئۆی
ئای، ئاە، ئاخ، وی، ئۆە، ئۆف، وای. لەکاتی ئازار پێگەیشتنێدا ئافرەتان پتری بەکار دەبەن
ئۆیها
ووشەیەکە بۆ تێبەردانی سەگ بەکار دەبرێ
ئۆیهای
ئۆیە
جوورە چنراوێکی تەنکی کونکونە بۆ جووانی لە قەراخ چتمەکان دەدروێت
ئۆە
ئۆخ، ئۆف، ئاخ، وای، ئەی، ئای، لەکاتی ئێش و ئۆف پێگەیشتن و ناهۆمێدی و سەرسووڕمانێدا بەکار دەبرێت