تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاژاوە(م)
کەڵەکەو یا کۆمەڵەکردن بۆ خراپە، پشێوی، شەڕو کێشە، ئاژاوڵە، ئاژەڵ، بێ ئارامی، شپرزەیی، ناکۆکی._ بوون: پەشێوی پەیدا بوون._ کردن: شەڕو کێشەو هەڵلا هەڵایساندن
ئاژاژک
ئاژاڵ
ماڵات، ووڵس، ووڵست، مەڕو ماڵات. (هەو) دارو دەوەنی بڕاوو تێکەڵە. (ئەردە) گیا، ئالیک، لەوەڕ، سەوزەگیا._ دار: خاوەند ئاژاڵ
ئاژنگ(باک)
بڕوانە: ئاژک
ئاژنی(باک)
مەلە._ کرن: مەلەکردن
ئاژنینەوە
کۆڵینەوە، ئەژنین، ئاژن، ئاژنین، ئەژنینەوە، بە پووشکەیەکی چتی گیرخوواردوو لەنێو دداناندا هێنانەدەر. سووژن ئاژن کردن
ئاژنە(پیر)
دارێکی کێوییە
ئاژوان
لێخوڕان، ڕانران
ئاژوین
لێخوڕین لە شووێنێکیدا؛ ئەو ڕانە لەو پاوەنەدا_ بووە. بڵاوبوونەوەی ئاژاڵان لە دەشتێدا
ئاژوەر
ئاژک(باک)
بادامێکی کێوییە، (باک) ئاژنگ، ئاژنک
ئاژگە
ناوی دێیەکییە لە ناوچەی کۆیە
ئاژۆ(باک)
ئاژۆتن
ڕاناندن، ئاخاوتن، فش لێکرن، ڕاخین، ژەندن، ژەنین، لێخوڕینی ووڵاخ و ئاژاڵان، کووداندن، هاژۆتن، ڕانن، ڕاندن، ڕادان، ڕانرادان، ئاخێوتن
ئاژۆتی
کێڵراو، زەوی جووت لێکراو. ئاژۆتراو
ئاژۆدان
هەڵکوتانەسەر. لەوه ڕاندنی ئاژاڵانە لە شەوی بەهاراندا، شەواژۆ؛ ئاژۆبدە. واتە: بلەوەڕێنە. لێ خوڕیینی ئاژاڵ