تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەزیان
ئاوەزێ
ئاڤزێ، برینێکە ئاوی بدزێ و ئەستووربێ. زەوییەکە ئاوی لێ بزێتەوە، زەوییەکە ئاوی تێگەڕابێ
ئاوەزێو
ئاوەزێڕ
ئاوزێڕ، زێڕکفت، ئاڤزێر
ئاوەستێ(رۆژ)
ئاوەسوو
بەرد یا دارێکە، کە ئاو سووبێتیەوە، پینەی پێڵاوێکییە سووابێتەوە و لووس بووبێ. چەقەسوو، بێشەرم و ڕووداماڵراوو نەبەز. نەزۆک، قسر
ئاوەسۆ
ئەو پێستەیە زۆر لە ئاێدا مابێتەوە. بە مرۆی بێ شەرم و ڕووداماڵڕاویش دەگۆترێ
ئاوەسێ
فەقێیانەو سۆرانی کراسە
ئاوەشکێنە
بڕوانە: ئاوەژەنە
ئاوەنووس
ئابەنووس، دارێکی ڕەشە مۆدنه و چتی دیکەی لێ دروستدەکرێ
ئاوەنیا
دەغڵ و زەوی بەراو، زەوییەکە بەراوبێ، ڕەپستە، ئاڤانی، کۆڵەبەست، کۆڵەبەس،(هەو) ڕەباس، بەراو، پاراو، زەوی کشتوکاڵێکە ووشکە وەرد نەبێ. دەغڵێکە پێش پەڵەی چاندرابێ. زڕمنداڵ
ئاوەنە
ئاوەوئاوچوون
ئاو بەئاو چوون(بۆ تووکە) واتا چوونێکە گەڕانەوەی نەبێ و لەناوچێ
ئاوەوچەما(هەورا)
ئاوەوەرە(هەورا)
ڕاوی سەرکانی بۆ کوڕکوڕو کەو
ئاوەچۆڕ
چۆڕانەوەی ئاو لە چتێکی تەڕدا، ئاوچۆڕبوون، واتا نەمانی چۆڕەی ئاو
ئاوەڕ(هەورا)
بڕوانە: ئاوەڕە
ئاوەڕوو
شووێنی ئاوەزێ
ئاوەڕووت
پەڕپووت، ڕووت بوونی سەرو پێی ئاژاڵ و باڵندانی سەربڕاو لە تووک و خوری بەهۆی ئاوی گەرمەوە._ کران: پرچکین، خاوێنکرانەوە._ کردن: داڕنین، ڕنینەوە، پەرتاندن، پرچکاندن، پەڕپووتکردن، خاوێن کردنەوە، پاککردنەوە، پەڕو پۆلێکردنەوە
ئاوەڕووی(دەر)
دەربەندی