تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاووڕ(هەورا)
ئاخوڕ. لا، ڕوو وەرگێڕان._دانەوە: ڕووبەلادا وەرگێڕان، لالێکردنەوە، لاکردنەوە بەلای ڕاست یا چەپدا
ئاووڕدار
ئاووڕدانەوە
بۆ ئەملاولای پشتەوە تەماشاکردن، هاووڕدانەوە، بۆ تەماشا هاووڕدانەوە. یارمەتیدان، کۆمەگی کردن، دەستگرتن، میهرەبانیکردن، ڕوودان، ڕووتێکردن
ئاووڕلێدانەوە
ئاووڕلێدانەوە
یارمەتی و کۆمەگی کردن، لالێکردنەوە، هێنان
ئاووگڵ
سروشت، ئاوو گڵەکەی بەدە، ووتەیەکە بۆ کەسێک بەکار دەبرێ، کە دوور لە نیشتمانی خۆی بمرێ دەڵێن: لە ئاووگڵی وڵاتی خۆی بەری بوو، کە لە دوورەوە بێتەوەو بمرێ و یا بە مردوویی بیهێننەوە دەڵێن ئاووگڵ هێنایەوە، مزومافی دانیشتن
ئاووگۆشت
ئاووڵ(هەورا)
نووان، نووێن، جۆگەی سەر داپۆشراو. ئاودڕن، شیو، دۆڵ، دەرە
ئاوپاش
مرازی ئاوپڕژێن، ئاوپژێن، ئاوڕشێن،(هەورا) ئاوپژگن،(باد) ئاڤ پژ. کەسێکە ئاوڕشێنی بکات
ئاوپاشی
ئاوپژێنی، ئاوڕژێنی
ئاوپاڵ(ئەردە)
دەفرێکە چتی شلی پێ دەپاڵێورێ، کەوگیر، کەفگیر
ئاوپڕژێن
ئاپڕژێن،(نە) ئاوپژێن._ کردن: ئاپڕژێن کردن
ئاوپژاندن
ئاوپژانن
بڕوانە: ئاوپژاندن
ئاوپژگن(هەورا)
ئاوپژێن(نە)
تەنەکەیەکە ئاوڕشێنی پێدەکرێ، ئاپڕژێن، ئاوپاشی._ کردن: ئاپڕژێن کردن
ئاوپیادان
ئاوتێکردن
ئاوپەڕ
پووازێکە دەخرێتە پاڵ کونجی ئاشەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ئاوەکە لە ناوەڕاستی پەڕەکە بدات و بیسووڕێنێ.(دەر) کاتێکە دەغڵ شیرەی تێدە تەزێ دەڵێن ئاو پەڕبووە. پەرەسەندنی زامە بەهۆی برینی کۆنەوە.(کۆ): ئاودانێکی سووکی شیناییە. نەخۆشیێکی ئاژاڵانە بەهۆی خوواردنەوەی ئاوی سارد و سەهۆڵاوی لە زستانێدا. ئاوڕشێن
ئاوچاودان
زاخاوی چاودان بەتەماشاکردنی ئافرەتێکی بێگانە، سەرنجدان