تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاورە
ئاتەشەک، (هەورا) هەوڵە فەڕەنگی، ئاگرۆکە، ئاگرۆشکە، ئاگرە، ئایرە،(دەر) ئاگرەکە، برینێکی پیسەو پۆقژەیێکی زۆر پەیدا دەکاو زۆرتر لە ڕووی منداڵان سەر هەڵدەداو دەشتەنێتەوەو ئاوداریشە
ئاوزان
زانین، تووانایی، تووانین بۆ کردنی کارێک، ئەم ووتەیە هەر لە ووتاری نەبوون(نفی)دا بەکار دێنرێ: ئازاد نای ئاووزێ کە تەماشای وانەکانی بکات، یا تەماشا شووان دەی ئاوزێ دەم و چاوی بشوا؟ واتە نایان ئاووزێ
ئاوزانەدەم
ئاو لەدەمگەڕان لە کاتی دیتنی خوواردنێک و حەزلێ کردنیدا
ئاوزانەچاو
چاوتەڕبوون بە هۆی خەفەتێکەوە
ئاوزاینەدەم
ئاو لەدەمگەڕان
ئاوزاینەچاو
ئاو لە چاوگەڕان، فرمێسک داهاتن
ئاوزنگ(خۆ)
ئاویلکەی سەرە مەرگێیە، ئاوزینگ
ئاوزوونە
ئاڵقەزوونە، ئاسنێکی بەئاڵقەو زمانەدارە پشتێندو تەنگەی پێ توند دەکرێ
ئاوزیان
بڕوانە: ئاووزان
ئاوزیاگ(ئەردە)
تێگەیشتوو، تووانا، تێگەییک
ئاوزین
بڕوانە: ئاوزان
ئاوزینگ
ئاوزنگ، گیانەڵلا، ئاویلکەی سەرەمەرگێیە،(بابا) گیانەلڵاو، هەوزینگ._دان: هەوزینگدان، سەرەمەرگ
ئاوزینە
ئاڵقەزوونەی قۆندرەو هی دی، ئاوزوونە
ئاوزێیی
هاوتەمەنی، هاوشانی
ئاوزەنگی
زەنگوو، ڕکێڤ، وێزەنگی، مەنەک، دووئاسنە بە ڕاست و چەپی زینەوە سووار پێی تێدەخات
ئاوزەنگی تەقێن
برێتییە لە ئاودانی ووڵاخ واتا کەسێکە، کە ووڵاخی ئاو دەدات