تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوارتن(باک)
هەڵاواردن، جووایەزکردنەوە
ئاوارتە
چتی دەربڕاو، هەڵاوێردراو
ئاوارخانە
شووێنێکە، کە چایچی ناوماڵ چاوو قاوەی تیا لێ ئەنێ
ئاواری
کەرەستەی قاوەو چایە. کابەبار، لە شووێنێکەوە ببرێ بۆ شووێنێکی تر
ئاوارە
هەرزەگەڕ، چەرخچی، سڕگوم، ڕەهندە، ئەوارە، دەربەدەر، هەڵوەدا، هەڵەتە، ئەوداڵ، هەترە، هەتڵە، ڕیتال، هەرزەگەرد، تارومار، ڕاتوول، گەڕانۆ، سەرگەردان، لێ قەوماو، ئاپۆرە، وێڵ، گاڤ قەلیش، ئاقەڕێ، ئاوەکی، هێوەلەک، گومڕا، تەرە، توونا. ویلان. نێوی نێرینانە. جەوهەرو ڕەواقی چتی.(باد) بە پەڵوویەکی کەمێک شل و تەڕ دەڵێن، کە لە ئاردو ڕۆن دەکرێ._ بوون: هەڵەبوون، هەڵوەدابوون._ کردن: سەرگەردانکردن، دەربەدەرکردن
ئاوارەیی
دەربەدەری، هەڵوەدایی، هەرزەگەردی، سەرگەردانی
ئاواز
هۆرە، دەنگ، گۆرانی، دەنگی خۆش و بەرز. نەزم، نزمی مۆسیقا، نەوا. نێوی ئافرەتانە
ئاوازنگ
ئاوازی بولبول
دەنگی بولبول
ئاوازی مەل
دەنگی باڵندەو پەلەوەران
ئاوازە
چریکە، کازکازە، دەنگی خۆش، دەنگی خۆشی دەنگخۆشانە. دەنگ و باس:_ یێک داکەوتووە کە لەمەولا تەنها دەبێ زمانی کوردی بخووێنرێ. ناوو ناوبانگ
ئاوازەخووان
ئاوازەخووێن
ئاواق(ئەردە)
کەسێکە چاوی لە مۆلەق وەستابێ، یا ئەبڵەق بووبێ، چۆل و هۆل، بەتاڵ
ئاوان
(باک) تەپڕەش، نهێنبڕ(بۆ مرۆڤ)، نهێن گیر، یانی گر(بۆ سەگ)، بێ بەخت، بەدنمەک، ناپاک. (هەورا) هاوونگ، ئاوونگ، ئاوون، چتی درشتی تێدا دەکوترێ و دەهاڕڕێ. ئاوا، ئاوەدان
ئاوانتە
هەوانتە، بەفیڕۆ، بەخۆڕایی
ئاوانتەچی
ئاوانی(باک)
تەپڕەشی، ناپاکی، بێ بەختی، بەدنمەکی. ئاوەدانی، ئاوایی