تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامک
پوورێکی کە خوشکی باووک بێ
ئامۆزازا
ئامۆژ
دڵدەرەوە، بەخێوکەرەوە، پەنددادەر، ئامۆژگاری، پەند
ئامۆژگا
فێرگە، پەندگە
ئامۆژگار
ڕامشگەر، مۆژیار، بەردەڤک، پەنددادەر، ئامۆژیار، مۆچیار، ئامۆژار
ئامۆژگاری
پەنددادان، بەسەر یەکێکداهاتن و ڕێی باش نیشاندان، شیرەت، پەند، داباش، ئامۆژکاری، ئامۆژیاری، مۆچیاری، گوور، مۆژیاری، ئامۆژی، بەخێوکردن، لاواندنەوە، بەسەر ڕۆیشتن، بەسەر داهاتن. ڕێی باش نیشاندان
ئامۆژگاری کردن
ئامۆژیار
ئامیان(هەو)
هەوێنی ماست و پەنیرەو ئیتر، ئامیژەن، فریشک
ئامێ(هەورا)
هاتن، هەوێنی ماست و پەنیرو ئیتر: بۆ دووکەسانە، (ئەردە) لە ئامان اللە کورتکراوەتەوە
ئامێتە(هەورا.، هەم.، جا)
تێکەڵاوە._بوون: تێکەڵاوبوون._ کردن: تێکەڵاوکردن
ئامێد
بڕوانە: ئامێدی
ئامێدی
شارێکی کوردانە لە بادیناندا کەوتۆتە ژوورووی موسڵێ، کە دەڵێن ناوی عمادیەیەو درۆ و هەلەیە چونکوو لە بنچینەدا لە مادو میدیا وەرگیراوە
ئامێز
همبێز، باوەش، هەمبیز(هەورا) واوشە، تەلیک، هامێز._ تێ وەرهێنا: لە باوەش گرتن. له_ کردن: همبیزکردن
ئامێنێ(هەورا)
هاتن بۆ گەلی نێرینەو مێینانە. هاتوون