تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابەنووس
دارێکی ڕەش و سەختە مۆدنەو چتی تری لێ دروست دەکرێ
ئاتاج
دەست کورت، دەست تەنگ، ئاوسەرکەم، پێداویست، پسوولەو قەباڵەیەکە کرێگرتە لە خاوەن خانووی وەردەگرێ._ی: دەست کورتی، ئاوسەرکەمی
ئاتلای(باک)
ئاتێ(ئەر)
زێڕ، لەئاڵتوون وەرگیراوە ناوی ئافرەتانیشە
ئاتەشخانە
ئاگرخان و ئەتوونی گەرماو سەماوەرو ئیتر
ئاتەشپەرست
ئاگرپەرست، ئاوورپەرست._ ی: ئاگرپەرستی، ئاوورپەرستی
ئاتەشکەدە
ئاوورگە، ئاهیرگا، ئاتەشگا
ئاتەشگا
ئەتوون، ئاگرخانی ئاووپەرستان. ناوی کێوێکی سەختیشە لە جووانڕۆیە، کە لە پێش ئیسلامدا ئاتەشکەدە بووە
ئاتەشگە
ئەتوون، ئاگرخانی ئاوورپەرستانە
ئاتەشی
جوورێکە لە چەشنەکانی گوڵەباخ و سوورێکی زۆر تێرە
ئاتەشە(فە.)
ئاورە، ئاگرە، نەخۆشییەکە لە سفلس داران دەگیرێتەوە
ئاتەشەک
سەودای کۆن، نەخۆشی سەودا، کە کۆن بێ دەبێتە ئاتەشەک، فەڕەنگی، مرۆی گول دەکا، کە لەو وڵاخانیش بدات ناوگەڵی شل و بەڵەک دەکات
ئاتەک
ئاتەگ
ئەتەگ، گۆشتی سەرپەراسوو، تەڕاد، تەرووک، تەڵۆک. لاتە کەڵتووی زینییە. داوێن، دامەن
ئاتەڵ(جا)
گۆڕین(بۆ جل و بەرگ)
ئاجگی(زا)
بەرچاوتەنگ، ڕژد، بەرچڵ، چەپخووس، کنووس، چکۆس، قاڕنان، قرچۆک، مەندەمۆڕ، کۆنە، گزاڤ، ئارفەر، چەمتەنگ، بەدڕەسەن، پوور دژ، پیسۆک، چاڤتەنگ، دەزگرتی، دراڤکەتی، چاوبرسی