تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵا
بەیداخ. (هەورا) ئاڵایی، (باک) بەندێر، بەیڕەق، بێڕاق، (باک) ئالە. درەوش. تیپێک پێشمەرگە، کە (4000) کەس بێ. قەڵەمی نووسین
ئاڵات(کۆ)
ئاڵادار
درەوشدار، ئاڵاهەڵگر، ئالدار
ئاڵاداری
ئاڵاهەڵگری
ئاڵاستن
لستنەوە، وەکوو مانگا گووێلکی خۆی بلێسێتەوە
ئاڵاش
هەڵاش، گژو گیا. ئەو کەرەستانەیە، کە دەخرێتە سەردارەڕای سەربانان ئەوجار لە سەروی قوڕەبان دەکرێت
ئاڵامەتاوی(هەورا)
ئاڵان
تێ ئاڵان، پێچ خوواردنی دوو یا چەند چت بەناو و دەوروبەری یەکتریدا، ئاڵۆسکان، لە دەورە سووڕان و خولخواردن، (باک)ئالین. (ڕۆژ) بەرقەدی چیایان، لاپاڵی کێوان
ئاڵاندن
تێئاڵاندن، لێ پێچان، ئالیاندن، پێچ پێدان، ئاڵۆسکاندن، لە دەورە سووڕاندن و خول پێدان، بادانی دوو یا چەند چت بەیەکەوە. تێ_: لێ پێچان
ئاڵانن
ئاڵاو
تێ ئاڵاو، هاڵاو، تێک پێچراو، ئاڵووسکاو، ئاڵۆزکار، هاڵاوی ئاگرو ئاوی گەرم
ئاڵاو واڵا
ئاڵ و واڵا، ئاڵاهی، بڕوانە: ئاڵایی
ئاڵای چکۆڵە
سهرک، سهرە
ئاڵایش(ئەردە)
ئارایش. خەووش، تێکەڵاوی
ئاڵایی(هەورا)
ئاڵا. لەشکرە پێشمەرگەیەکە 4000 کەس بێ.(ئەردە) ڕەنگاوڕەنگ
تێ ئاڵان
لەدەورە ئاڵان، لەدەوروبەر پێچ خوواردن، دەورەدان؛ بەنەکە لەلاقی مریشکەکە ئاڵاوە. ئاڵانی چتێک، بەنێک یا چتێکی تر لە چتێکی تر. لە گردی چتێکی کۆبوونەوە