تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوان
(باک) تەپڕەش، نهێنبڕ(بۆ مرۆڤ)، نهێن گیر، یانی گر(بۆ سەگ)، بێ بەخت، بەدنمەک، ناپاک. (هەورا) هاوونگ، ئاوونگ، ئاوون، چتی درشتی تێدا دەکوترێ و دەهاڕڕێ. ئاوا، ئاوەدان
ئاوانتە
هەوانتە، بەفیڕۆ، بەخۆڕایی
ئاوانتەچی
ئاوانی(باک)
تەپڕەشی، ناپاکی، بێ بەختی، بەدنمەکی. ئاوەدانی، ئاوایی
ئاوانە
مزاش. کرێی ئاو
ئاوئاوانێ
جوورە گەمەیێکی منداڵانەیە کوڕو کچ پێکەوە شەڕەئاوێ دەکەن
دەسەوئاوانی(هەورا.)
دەسکی هاوونگێ.
دووئاوان
زەریب،جێگایەکە دوو ئاوی تێدا وێک کەوێتەوە