تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوار(باک)
هەڵوا لە دۆشاوو ئاردی زۆر توندە ووشک دەکرێتەوە بۆ زستانێ هەلدەگیرێ،(ئەردە) ئاودار. تەنبەڵ، سست
ئاوارتن(باک)
هەڵاواردن، جووایەزکردنەوە
ئاوارتە
چتی دەربڕاو، هەڵاوێردراو
ئاوارخانە
شووێنێکە، کە چایچی ناوماڵ چاوو قاوەی تیا لێ ئەنێ
ئاواری
کەرەستەی قاوەو چایە. کابەبار، لە شووێنێکەوە ببرێ بۆ شووێنێکی تر
ئاوارە
هەرزەگەڕ، چەرخچی، سڕگوم، ڕەهندە، ئەوارە، دەربەدەر، هەڵوەدا، هەڵەتە، ئەوداڵ، هەترە، هەتڵە، ڕیتال، هەرزەگەرد، تارومار، ڕاتوول، گەڕانۆ، سەرگەردان، لێ قەوماو، ئاپۆرە، وێڵ، گاڤ قەلیش، ئاقەڕێ، ئاوەکی، هێوەلەک، گومڕا، تەرە، توونا. ویلان. نێوی نێرینانە. جەوهەرو ڕەواقی چتی.(باد) بە پەڵوویەکی کەمێک شل و تەڕ دەڵێن، کە لە ئاردو ڕۆن دەکرێ._ بوون: هەڵەبوون، هەڵوەدابوون._ کردن: سەرگەردانکردن، دەربەدەرکردن
ئاوارەیی
دەربەدەری، هەڵوەدایی، هەرزەگەردی، سەرگەردانی