تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاها
ئائا، پیاح، حەکوو، هەیها، یا، حا، ئاها، ها، پیاو، ئەها، تەق،(خۆ)هاها، هەللا، حەتەق، تەح، تەحا، پەح، پەحا، هەرک، واە، پیاح، هەو،(باک)پیییک، بۆ واق و ووڕمان و سەرسووڕمانێیە، ئارێ، ئەک، دەک، ئەک ئەک، بۆ ئاگادارکردنێیەو بۆ بیدارکردنەوەیە، داخوا بەڕاستیتە، حەو، حێو، هاها، لەکاتی گەمەپێکردنێدا بەکار دەبرێ
ئاهاء
پیا، پیاح، پی(باک) هاها، هەللا، تەحا، پەح، پەحا،(باک) حەکوو، پییک
ئاهار
شۆیەکە بەشتی تەنراوەوە بێ، ئاش._دان: شۆدان، ئاش ماڵی
ئاهرمەلۆچ(هەورا)
ئاینەمەل، باڵندەیێکی بەڵەکی تاجدارە
ئاهن(لو)
ئاههەڵکێشان
ئاهورامزدە
(ئاو) ئەورەمزدا، یەزدانی گەورەو تاک و تەنیا
ئاهوناڵە
ئاهوو
ئاهکێشان(باک)
ئاخین، ئاه هەڵکێشان: ئاخین، ئاهی تێدا نەماوە: ئاهی تیا نەماگە
ئاهۆ(موک)
ئەیهۆ، ئازار، دەرد، لە کاتی نەخۆشی و تووڕەییدا بەکار دەبرێت، پەتا، قڕان، فێ، نەنگ
ئاهی
هەناسەی دڵ
ئاهی دڵ
بڕوانە: ئاهی
ئاهی سارد
هەناسەی سارد، نائومێدی دڵشکاوی، ڕەنجەڕۆیی
ئاهیستە
ئاهیستەیی
هێدێتی و لەسەرەخۆیی
ئاهیی(لو)
ئاهییر(هەورا)