تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئال(باک)
ئاڵا. ئاڵ، ڕەنگی سوورێکی کاڵ، سوورێکی سووک و کراوەوەیە. لا، کن، ڕەخ، ڕۆخ. لە ووشەی (ئالان) قوڵەکراوەتەوە لەنێو لزگەی سەرچاوەکانی ئەم فەرهەنگەدا. پەنجەی باڵابەرزەی دەست
ئالا
ناوی شارێکی کوردان بووە لە کوردستانی گەرمێنێدا بەڵان ئێستا کاوول بووە وەکوو دەڵێن: مەمێ ئالا
ئالائی
ڕەنگین، زەردو سوور
ئالان
محاڵێکە لە کووێستانی کوردستانێدا و شارێکی کۆنیش بووەو ئێستا شووێنەواریشی نەماوە
ئالاڤ(باک)
ئالاڤ(باک)
ئالایش(زا)
ئالفجاڕ
شووێنێکە لەوەڕی زۆر بێ، پاوان
ئالمانا
خێڵێکی کوردە کەوتۆتە ژوورووی ووڵاتی (خەرزا) ئالمانا.
ئالووس(باک)
ئالوولە
کووچەی چکۆڵەو تەنگ، باریکە ڕێگا و کۆڵان، پیاوی بێ شەرمی بێ ئابڕوو
ئالکا
ناوی خێڵێکی کوردانە
ئالۆس(باک)
گەندو بۆگەن، خراپ و چرووک
ئالی (باک)
کەنار، ڕەخ، ڕۆخ، لا، ژڤێ لایی: واتە لەو لاوە،(دیار) هێڵ
ئالیا
ناوی ئێلێکی کوردە کەوتۆتە خووارووی جزیرو بۆتانێ و لە ڕۆژهەڵاتی باژێڕی قامیشلووە
ئالیان(باک)
ئالیاندن(باک)
ئالیستن(باک)
ئالیسۆرک(باک)
ئالین(باک)