تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغا
بڕوانە: ئاخا
شاقولی ئاغا
داعبایەکی ڕەشی گچکەیە زۆرجار له چای هەنجیردا دهبینرێ.
ئاغابانوو
بڕوانە: ئاغەبانوو
ئاغابانی
ئاغەبانوو، جامەدانی. ئاغاوبانوو، ئاغاو خانم
ئاغازادە
کوڕ یا کچی ئاغایە
ئاغاوات
بۆگەلە، ئاغایان
ئاغاووک
ئاووکێ بێداری. گۆرانی بێژو شایەرێکی کوردی باکوورە
ئاغاوێ
گەورەو خاوەندی دێ
ئاغاژن
ژنی ئاغا، خانمی ئاغا
ئاغایانە
چەشنی ئاغایان، بەگانە، گەورانە، ئاغایی، وەکوو ئاغایان. چتێکیشە بۆ ئاغایان کۆکرێتەوە، سەرانە
ئاغایی
بڕوانە: ئاغایانە، ڕێ و ڕەووشتی ئاغایان