تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاستەی جیا(هەورا)
ئاستەی(هەورا)
بەجێ هێشتن، هێڵان، هێژتن
ئاسرمە
تیلمەیێکی پانە لەکورتان کە دەکەوێتە سەر کەفەڵی ووڵاخ. ئاشرمە
ئاسمان
فەلەک، گەردوون، ئەزمان، چەرخ، مینوو. هەوا، حەوا، لا ژوورووی سەر
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
ئاسمانی
شینی کاڵ، کەوو، وەکوو ڕەنگی ئاسمانێ. دەنگی_ ە: پیت و فەڕی ئاسمانی
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئاسمانەی دەم(جا)
ئاسمین
(باک) یاسەمەنە(گوڵ)
ئاسن
کانێکە گەلێک چەشنە ئامرازی شەڕێ و پیشەگەرێتی لێ دروست دەکرێ، هاسن
ئاسنبڕ
قەڵەمی ئاسن، قەڵەمێکە ئاسنی پێ دەبڕێتەوە
ئاسنجاو
( ڕەوا. کەهەوکۆ) قاپوو قاچاخی مسین. (پژ.) هەووڕ، (هەورا)هەوەڕ. هەورو هۆڵ
ئاسنفڕێن
میغناتیس، ئاسنکێش، هێزێکە ئاسنی ڕادەکێشێ
ئاسنکوت
ئاسنگەر._ ی: ئاسنگەری
ئاسنگەر
هەسنگەر، هێسنگەر، ئاسنکوت، ئاسنگر، هاسنگەر، کەسێکە لە ئاسنی چتی دروست بکات وەکوو: داس، تەوور، تەوورداس، گاسن و چتی تر._ ی: هەسنگەری، پیشەی ئاسنگەر
ئاسنۆکە
پارچەئاسنێکی چکۆڵەیە
ئاسنی
چتێکە لە ئاسنی دروستکرابێ