تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاس
(فە) بێزار، وەڕەز، جاڕس.(ئەدە) ناوی گەمەیەکییە، جوورە مقەبایەکە قوماری پێدەکرێ. (باک) ئاسک
ئاسان
سانا، هاسان، هەدار، هێسان، هەسان، سووک، گەنگاز، بێ ئەرک، بێ گرێ و گۆڵ، کاری سووک._ بوون: سانابوون._ کردن: هاسانکردن
ئاسان بژیو
ئاسانی
گەنگازی، هەداری، سانەهی، خۆشی، سانایی، هاسانی، سووکی، بێ گیروگرفتی کاروبار، هێسانی، سانیلکۆکە، بێ ئەرکی، هێساهی، هەسانی
ئاسانە
بڕوانە: ئاستانە
ئاساو(هەورا)
ئاساوان(هەورا)
ئاساوبەتاڵ
ئاسایی
وەکوو، وەک، هەروەکوو؛ خۆت ئاسایی: وەکوو تۆ
ئاساییش
ئارامی، هێمنی، وەقرە، بێ ئاژاوەیێتی، ئاسوودەیی، وورینگ، ستاری
ئاست
ڕاست، ڕووکار، جێگا، لەبەرانبەر، تەک. له_ تۆدا: لە ڕاست تۆدا
ئاستار
ئەستەر، ئەستار، بەری کەواو چتی تر، پەراوێزی کەوا
ئاستانگ
بڕوانە: ئاستەنگ
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
ئاستن
بڕوانە: ئاستەی
ئاستوون(هەورا)
ئاستەر
بڕوانە: ئاستار
ئاستەرە(باد)
ئاستەم
تۆرقاڵێک، تۆسقاڵێک، کەمووسکێک، ڕشک، عاستەم. هێدی._ بە: بەکاوەخۆ، لەسەرەخۆ. _ بین: زەڕڕەبین
ئاستەنگ(باد)
ڕێگایەکی تەنگ و باریکە، کە بە دژواری ماڵاتی پێدا تێپەڕێ. کۆسپە، بەرهەڵست. (ئامێ) ڕێگای پلیکانەدارە بەناو چیاو بەرقەدەکانیدا بڕوات