تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاست
ڕاست، ڕووکار، جێگا، لەبەرانبەر، تەک. له_ تۆدا: لە ڕاست تۆدا
ئاستار
ئەستەر، ئەستار، بەری کەواو چتی تر، پەراوێزی کەوا
ئاستانگ
بڕوانە: ئاستەنگ
ئاستانە
بەردەرگانە، دەرچک، بلندین، پیوە، شییپانە، پێش دەرگا، شیپک، دەریزان، دەریزانک، ئاسانە، دەرماڵ، گەووشکەن، پاگە، دارەکەی خووارەوەی چووارچێوەی دەرگایە. ئەستەنبووڵ. سایە، پەنا؛ له_ ی تۆدا: خۆی خستە ئاستانەکەت
ئاستن
بڕوانە: ئاستەی
ئاستوون(هەورا)
ئاستەر
بڕوانە: ئاستار
ئاستەرە(باد)
ئاستەم
تۆرقاڵێک، تۆسقاڵێک، کەمووسکێک، ڕشک، عاستەم. هێدی._ بە: بەکاوەخۆ، لەسەرەخۆ. _ بین: زەڕڕەبین
ئاستەنگ(باد)
ڕێگایەکی تەنگ و باریکە، کە بە دژواری ماڵاتی پێدا تێپەڕێ. کۆسپە، بەرهەڵست. (ئامێ) ڕێگای پلیکانەدارە بەناو چیاو بەرقەدەکانیدا بڕوات
ئاستەی جیا(هەورا)
ئاستەی(هەورا)
بەجێ هێشتن، هێڵان، هێژتن