تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازرین(باک)
سەخڵەت بوون، لە ئازاردابوون
ئازرەنگ
ڕەگی ئاووری
ئازموون
(باک)تاقیمانە._ دان: تاقیمانەدان._ کردن: تاقیمانەکردن
ئازنج
(باک)خانووی بەردی بەبێ نهۆم
ئازنگ(باک)
خانوویەکە لەسەر یەک تاوێرە بەرد دروستکرابێ
ئازوباز
وەباڵ، ئۆباڵ؛ ئازوبازی تۆم بەمل
ئازوبەزە
بڕوانە: ئازوباز
ئازووخە
دانەوێڵە، کوویت، تفاق، پێ بژێوێکە، کە بۆ خوواردن هەڵبگیرێ
ئازووقە
تفاق، دانەوێڵە، کوویت، ئەو دانەوێڵەیەیە، کە لەماڵێدا بۆ خوواردەمەنی دابنرێ
ئازوگووێز(کە)
گووێزتنەوە، ئاڵووگۆڕ، چت پێک گۆڕینەوە
ئازوەر
چاولەدوو، قاڕنان، زگبرسی، چاوچنۆک._ ی: چاولەدوویی، قاڕنانی، زگبرسێتی
ئازۆخە
بڕوانە: ئازووخەو ئازووقە
ئازیز
خۆشەویست. جوورە گۆرانیێکی موکریانێیە
ئازەب(باک)
بەندەی زێڕکڕیدە
ئازەر
ئاوور، ئاگر، ئاڤر، ئاتر، ئاتەش. ناوی باوکی ئیبراهیم پیغەمبەری بووە، کە کوردێکی ئازربایجانییە
ئازەری
ئاوورین، ئاگرین، ئازەربایجانی
ئازەڵک
ئاییرکوشن ئازەر(هەورا)
جێژنەی ئازادی
جەژن و یادی ئازادبوونی گەلێک یا نەتەوەیەک