تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئازا
دلێر، گیانداری نەترس، گەڕناس، خورت، پڕدڵ، کەلەش، نەهیتە، شێرجەنگ، دینەمێر، شامبۆز، شلێل، بلووێر بەزێن، شێردڵ، شەهلەوەند، وەن، وەند، زیخ، کورد، خۆشمێر، گەرناس، تووشماڵ، خووێنگەرم، گوستاخ، تەڕدەست، دیواندڕ، چاوسوور، چاڤ سۆر، چاڤ شار، سەلەحشۆر، دڵپڕ، چەلەنگ، شامێر، شەهمێر، بێ ترس، بێ باک، زاتدار، بەزات، تووانا، وایسۆ، ئەگید، زاخ، مێرخاس، ڕەند، جەربەزە، وەند، چارشا، بەجەرگ، دڵازا، نەترس، مەرد، جەرگدار، بدەک، قارەمان، پاڵەوان، ڕووقایم، دڵقایم، بزراڤ، بۆکە، ناگۆرە، پۆزبەران، جامێر، بهناڤ. کوڕەباڤ، هالان، وەن، ئازاسەر، ژێهاتی. زرنگ، زیرەک. جووامێر. زوو، گورج._ نا: بێ زات، حیز.نا_ یی: بێ زاتی، حیزی. گوێزی_ : گوێزێکە بە کاکڵ دەربێ و ساخبێ
دڵ ئازا
دڵازا، ئازا، بەجەرگ، چاونەترس
ئازاجەوت
(هەورا) تێکوڵی بنەوەی بە ڕوویە
ئازاد
نێوی نێرینانە، سەربەست، سەربەخۆ، بەڕەڵا، تەرخان، بسەرخووە، پێ پێشگر، بسەرخووە، ئازاسەر، بەرخووەدار._ بوون: بەربوون، سەربەست بوون، بەڕەڵابوو، راهی._ کردن: سەربەست کردن، بەڕەڵاکردن. گەردن_ کردن: لێ خۆشبوون، بەخشین
ئازادنامە
ئازادڕیی
ئازادی
سەربەستی، سەربەخۆیی، ئازاسەری، تەرخانی، بسەرخوەیی، پایدۆسی، لە ژێر دەستی دوژمنان ڕزگاری هاتن._ پەرست: ئازادی خوواز._ پەرستی: ئازادی خووازی
ئازادی خوواز
ئازادە
ئازادەڕیی
ئازار
مانگی مارت، کە (31)ڕۆژە، مانگی نەورۆزێ، گوڵان. جەفا، دەرد، کۆتەک، گووج، بێکاری، جزار، دەردەساری، دەردەسەری، نەستێل، ئێش، ژان، ڕەنج، چەرمەسەری، تاڵاو، دەوس، هێش، ئوزۆر، کووێرەوەری، سەخڵەت، پەتپەتێن، ئێشی ئەندام._ دان: ئەنراندن، ئەرناندن، هێش پێ گەیاندن، بن پەنج کرن، چەوساندنەوە، چرووساندنەوە، تەرپلاندن، دەسنین، دەوساندن، چەرمەسەری دان، گۆڕەو شاردان، زەباندن، کەڤاندن، کێشەماندان، ئێشاندن، ئێش پێگەیاندن._ کردن: بڕوانە: ئازاردان._ پێ گەیاندن: بڕوانە: ئازاردان._ کێشان: چەوسانەوە، چرووسانەوە، لبەرخووەدان._ دەر: ڕەنجدەر، چرووسێنەوە._ دران: جەوردان، جەرگ بڕان
ئازاری سیی
دیق، (بڵ، دەردە باریکە
ئازارەباریکە
دیق، (بڵ) دەردە باریکە
ئازاسەر
بڕوانە: ئازاد. ی: سەربەستی و ئازادی.(باک) ئارزانی، هەرزانی
ئازاڵە(ئەردە)
سووتەمەنی، تەپاڵە، پشکەڵ، سووختی زستانێ و ئیتر
ئازایانە
دلێرانە، ئەگیدانە، مەردانە، مێرانە
ئازایی
خۆرتی، پاڵەوانی، بەجەرگی، نەترسان، جامێری، ڕەندی، ئەگیدی، چاڤ سۆری، دلێری، زاخی، پڕکێشی، زاتداری، نەترسی، بێ باکی. نا_ ک حیزی، سستی، تەپی، تەنبەڵی
ئازایەتی
مێرایەتی، مەردایەتی
جێژنەی ئازادی
جەژن و یادی ئازادبوونی گەلێک یا نەتەوەیەک
جەژنی ئازادی
جەژنەی سەر بەخۆیی