تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارێ
بەڵێ، ئەرێ، ئاها، هاها: واە چەند جووانه! بۆ پرسیارە: ئەرێ؟، ئایا؟
ئارێ ئارێ
بەڵێ بەڵێ، بۆ واق و ووڕمانێش بەکار دەبرێ، ئاها، هاها، واە
ئارێخ(باک)
دارە درێژەکەی عەرەبانەیه و بەگولمیخ و زنجیرێکیش دەڵێن، کە ووڵاخی پێ دەبەسترێتەوە
ئارێنج(باک)
جوورە دومەڵێکە لەبن باخەڵ دێ
ئارێنە(باک)
جێگایەکە لە لەش کەوتۆتە لای سەرەوەی ڕانان و خووارەوەی لەش
ئارێیێ
بۆ سەرسووڕمان و گووێ نەدانێ بەکار دەبری