تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردەبارە
ئاردێکە خاوەند باراش بەخۆشی خۆی دەیدا بە ئاشەوان و بۆی قووڵکە دەکات
ئاردەبرنج
ئاردێکە لە برنج پەیدا بێ
ئاردەتوو
ئاردی تووی کوتراوو بێژراوە
ئاردەساوار
ئاردەشان
ئارداوێژ، چتێکە ئاردی لە بەرداش دوور دەخاتەوە لەکاتی هاڕینییدا. ئەو ئاردەیە، کە لە کاتی خولخواردنی بەرداشەکە دەڕژێتە بەر دۆوڵیان
ئاردەمشار
ئاردێکە، کە لە دەمی مشاری هەڵدەوەرێ
ئاردەوا
ئاردەپێچ، لۆلکە، پەڵووڵەهەڵوای ئاردو دۆشاوییە
ئاردەوارە
ئاردەپێچ
جوورە هەڵوایەکە لە ئاردی دروست دەکرێ
ئاردەی(هەورا)
ئاردەیۆیاگێ(هەورا)