تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاران
(باد) خرۆشان، کولانەوەی برینان.(باک) هاندان، فیتدان، بئارە: هاندە. هاڕڕان، هووردکران. تووڕەبوون و ئاگرتێ بەربوون لەبەر جنێوو هەڕەشەو چتی ناخۆش. خراکردن، گەندکردن. (ئەردە) نەرمان، زەوی ڕێک و نەرمان، گوشتە زەوی، کە بۆ کشتوکاڵ دەست بدات
ئاراندن
هاڕین، هووردکردن، کولاندنەوە، خرۆشاندن، هاندان، فیتدان، تووڕەکردن و ئاگرتێبەردان لەبەر جنێوو هەڕەشەو چتی ناخۆش