تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاد(هەورا)
ئەو؛ ڕاناوی کەسی سێیەمی تاکە بۆ نێر
ئەژی(ئاد)
ئاداب(باڵە.، مام)
زووخاو، زۆخ، کێمی برینانە
ئادار(باک)
ئاخەلێوە، خاکەلێوە، نەورۆز. نێوی مانگی سەرەتای بەهارێیە، ئازار
ئادارۆک(باک)
جێژنی نوێ مانگی خاکەلێوەیە نەورۆزی دابی کۆنە. گوڵێکە سپی و بنەوشەشی هەیە
ئادان(باک)
بەکەڵک، پڕسوود، شووێنێکە پڕ بەرو بۆبێ. زەوییەکە بەپیت و فەڕ بێ بۆ کشت و کاڵ
ئادانی(باک)
پڕسوودی، بەکەڵکی، پڕبەرو بۆیی
ئادۆدە(زا)
قامیشێکی درێژە ئاسنێکی بەنووکەکەیەوە، بن میچی پێ خاوێن دەکرێتەوە.(باک) بژارچن
ئادیان(زا)
تیرەیێکە لە ناوچەی بەرواریدا
ئادیەمان
شارێکی کوردانە لە نزیک مەلاتیا
ئادێ(هەورا)
ئەوان بۆ کۆی نێرینەوە مێیینەیە
ئادە(باک)
بژاری باخ و بێستان و دەخڵان._ کرن: بژارکردن، پاککردنەوە
ئادە(هەورا)
ئەو بۆمێیینانە، ڕاناوی کەسی سێیەمی تاکە
ئادەم
باوە ئادەم، بابەئادەم، باپیرە گەورەی ئادەمی زادانە(بەپێی بیرو باوەڕی ئایینان). مرۆ، مێر، مەردوم._ ی: نەتەوەی ئادەم. مرۆڤایەتی، مرۆ، مێر، مەردوم، مرۆڤ
ئادەمزاد
بڕوانە: ئادەمی
ئادەمیزاد
بڕوانە: ئادەمی
ئادەی(بابا)
هەرئادەن٬ هەرئادەن
(هەورا.): هەرئەودە