تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتەشخانە
ئاگرخان و ئەتوونی گەرماو سەماوەرو ئیتر
ئاتەشپەرست
ئاگرپەرست، ئاوورپەرست._ ی: ئاگرپەرستی، ئاوورپەرستی
ئاتەشکەدە
ئاوورگە، ئاهیرگا، ئاتەشگا
ئاتەشگا
ئەتوون، ئاگرخانی ئاووپەرستان. ناوی کێوێکی سەختیشە لە جووانڕۆیە، کە لە پێش ئیسلامدا ئاتەشکەدە بووە
ئاتەشگە
ئەتوون، ئاگرخانی ئاوورپەرستانە
ئاتەشی
جوورێکە لە چەشنەکانی گوڵەباخ و سوورێکی زۆر تێرە
ئاتەشە(فە.)
ئاورە، ئاگرە، نەخۆشییەکە لە سفلس داران دەگیرێتەوە
ئاتەشەک
سەودای کۆن، نەخۆشی سەودا، کە کۆن بێ دەبێتە ئاتەشەک، فەڕەنگی، مرۆی گول دەکا، کە لەو وڵاخانیش بدات ناوگەڵی شل و بەڵەک دەکات