تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



literal, word-for-word
وشەبین، تەرجەمەی وشە-بە-وشە: Metaphrase, literal translation, direct translation, word-for-word translation, گواستنەوە تاکتاکی وشە لە زمانێکیەوە بۆ زمانێکی دیکە، سەرنجگیری وشەیە. بۆ پێچەوانەی «وشەبین» بڕوانە چەمکی «واتابین».
literary theory
بیردۆزەی ئەدەبی
computer game
داتاوازی، گەمەی دیژیتاڵ کە بە کۆمپیوتەر و ئامێری دیکەی دیژیتاڵ دەکرێت.
inter subjective
نێوان-خۆیەکی، چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.