تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Denotation
شاواتا، واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
Statistical machine translation (SMT)
تەرجەمەی ماشێنکردی ئاماردۆز
adaptation
سازاندن، سازکردنی بابەتێک لەتەک بابەتێکی یان لایەنێکی دیکە.
adaptational translations
تەرجەمەی سازێنراو، تەرجەمەی هەموارکراو، گونجێنراو
computational linguistics
زمانەوانیی دیژیتاڵ
connotation
پاواتا، دەکاتەوە واتای لاوەکیی وشە، بەرانبەر شاواتا Denotation کە دەکاتەوە واتای ڕاستینەی وشە.
connotative
پاواتەکی، گشت ئەوانەی وشەکە دەیانگرێتەوە، هەموو ئەوانەی دەکەونە بەر واتاکێشەکێی وشەیەک، دەکەونە پانتایی ئەو چەمکەوە، کە دەکاتەوە «پەرتواتا» extension, واتای بەرین و پەلهاوێژی ئەو چەمکە. بۆ نموونە پاواتای «بەرخ» دەشێت بەستەزمان، نەرمونیان یان خۆشەویست (بەرخەکەی دایە) بێت بەڵام شاواتای «بەرخ» بەچکەی مەڕە. بۆ پێچەوانەی پاواتا بڕوانە «شاواتا».
denotative
شاواتەکی، لە سەمانتیکدا پێناسەی دەرهەستە، کە دەکاتەوە «خەستواتا» intension, واتای خەستۆڵی ئەو چەمکە. بۆ نموونە شاواتای وشەی «بەرخ» ئەو ئاژەڵەیە کە بەچکەی مەڕە. ناوێکی دەرهەستی گشتییە بۆ ئەو جۆرەی ئاژەڵ. بۆ پێچەوانەی شاواتا بڕوانە «پاواتا» کە تێیدا پاواتای «بەرخ» دەبێتە بەستەزمان، نەرمونیان، جۆری خۆراک... هتد.
explicitation
پاتەوپاتکاری، چەمکێکی تەرجەمەناسییە دەڵێت: ئەوەی لە تێکستی سەرشاردا نێوتۆژ implicit ە، زۆر ڕوون نییە، لە تێکستی ئارمانجدا پتر ڕوون بکرێتەوە، پاتەوپات explicit باس بکرێت. پاتەوپاتکاری پێچەوانەی «نێوتۆژکاری»ـە.
static
داوەستاو، ستاتیک، نەگۆڕ، پێچەوانەی: بزۆر، داینەمیک: dynamic.