تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



polysemiotic
فرە-هێمابار، جۆرێکە لە تەرجەمە پتر لە یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک دۆبلاژکردن، گۆڕینی دەنگی سەرشار بە دەنگی زمانی ئارمانج، تابلۆی مۆژیار هەیە لەسەری نووسراوە «ڕێبەستە» No entry, ئەمیان تاک-هێماباری بێژەکییە، هەیە لەبری نووسینەکە لاکێشەیەکە لەنێو بازنەیەکەدا و هەمان واتا دەدات، ئەمیان تاک-هێماباری نابێژەکییە، هەیشە هەردووکیان کۆ دەکاتەوە، هەم تێکستەکەی تێدایە هەم نیشانەکە، ئەمیان فرە-هێمابارە.
polysemy
فرەواتا، وشەیەکی خاوەن چەندین واتای لێکجودا. فرەواتا پێچەوانەی تاکواتا: monosemy یە.
amplification of the typology
ڕاهێزانی جۆرناسی
anthropology
مرۆڤناسی، ئەنترۆپۆلۆژی، ڕشتەی تۆژینەوەیە لە مرۆڤگەل، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی گەلەکۆمە.