تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



semantic
سەمانتیک، لە زمانەوانیدا مەبەستی لە واتای پێکهاتەکانی تێکستە، واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکست. هەر زمانێک ساختاری سەمانتیکانەی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ وشەپۆشکردنی دەوروبەر، بۆ ئافراندنی وشە بەمەبەستی دەربڕین لە واتا، بۆ گرێدانی وشە بە واتاوە.
semantic transfer
گواستنەوەی سەمانتیکانە، گواستنەوەی واتای پێکهاتەکانی تێکست، گواستنەوەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستە.
semantic translation
تەرجەمەی سەمانتیکانە، تەرجەمەی واتای وشە، دەستەواژە و ڕستەی تێکستە، جەختی لەسەر پاراستنی بەهاگەلی تێکستی سەرشارە. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی ڕاگەیەن».
human engineering
تەکنیکی مرۆڤکار