تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



intrasemiotic
نێو-هێمابار، لەنێو چێوەی هەمان سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێو-هێماباری intrasemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە چێوەی یەک جۆر سیستەمی هێماباردا، بۆ نموونە لە زمانێکی دەنگی (ئاخافتن)ـی مرۆڤکارەوە بۆ زمانێکی دیکەی هاوجۆر. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتایە، لە هەردوو لادا، بۆ نموونە، کەناڵی دەنگی دەکاتە کەناڵی دەرککردنی واتا.