تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



hermeneutic model
مۆدێلی هەرمەنووتیک، ڕێبازێکی هزرییە پەرۆشی لێکدانەوەی تێکستی وەهایە کە بە ئاسانی بەردەرک نین. مۆدێلی هەرمەنووتیک لە تەرجەمەدا جەختی لەسەر لێکدانەوەی تێکستە و بڕیاردانە لەسەر ئەوەی چی لە تێکستەکەدا تەرجەمەی ڕاستەوخۆ هەڵناگرێت و پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە.
psychotherapy
دەروونساڕێژی، سایکۆتێراپی، دەروونتێراپی
Martin Luther (1483-1546)
مارتین لوتەر (لوثەر) کەشیش، نووسەر و خوداناسی ئەڵمانییە و ناودارە بەوەی داهێنەری ڕێچکەی «لوتەریانەتی» Lutheranism یە لە چاکسازیی پرۆتێستانەتی Protestant Reformation ـدا.