تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Denotation
شاواتا، واتا و ئاماژەی پاتەوپات و ڕاستەوخۆی وشە، ڕستە و دەستەواژە. بڕوانە «لاواتا» کۆننۆتاسیۆن Connotation.
denotative
شاواتەکی، لە سەمانتیکدا پێناسەی دەرهەستە، کە دەکاتەوە «خەستواتا» intension, واتای خەستۆڵی ئەو چەمکە. بۆ نموونە شاواتای وشەی «بەرخ» ئەو ئاژەڵەیە کە بەچکەی مەڕە. ناوێکی دەرهەستی گشتییە بۆ ئەو جۆرەی ئاژەڵ. بۆ پێچەوانەی شاواتا بڕوانە «پاواتا» کە تێیدا پاواتای «بەرخ» دەبێتە بەستەزمان، نەرمونیان، جۆری خۆراک... هتد.
Interdependence
هاوبەستەبوون، لە هاو-وابەستەبوون کورتکراوەتەوە بۆ بە واتای وابەستەبوونی هەمەلایەنە.
correspondence
پێکخواردن، لەم بەستێنەدا دەکاتەوە: پێکگونجان، بەرانبەری، یەکانگیری، هاودەنگی، گۆڕینی پەند و ئاماژەی سەرشار بە پەند و ئاماژەی وەها لە فەرهەنگی ئارمانجدا باوی هەبێت.
evidence-based practice (EBP)
کردەی سەلمێنەبەند، بەکارهێنانی بەرهەمی زانستیی ڕوون و سەلمێنراو، کە لە تۆژینەوەی زانستییەوە پەیدا دەبێت، وەک بنەمایەک بۆ بڕیار و ئاڕاستەی کار.
identical, matching
پێکەڵ، پێکەڵپێک، وەکیەک، وێکچوو. بۆ چەمکی پێکەڵ، «پێکەڵان»-ی تێنەپەڕ و «پێکەڵاندن»-ی تێپەڕ بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net. هاوشێوە و هاوئەندازەبوونی دوو بابەت، بەڵام دەشێت ڕووکاریان جودا بێت. (ئەندازەناسی)
identity
وێکچوونەتی، وەکیەکی، هاوچەشنەتی. identity لە بەستێنی دیکەدا واتای ناسنامە و کەسایەتی... دەدات.