تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەقیقەت
ئەو وشەیەی بۆ مەعنای ڕاستەقینەی خۆی بەکارهێنرابێ.

ظاهیر و باطین، لەسەر لەوحی حەقیقەت یا مەجاز
ئاشنای سیڕڕی قەڵەم بێ، غەیری « نالیی » کەس نەما
سەرچاوە: نالی
صیددیقەیی مەعصوومە
ئافرەتی باوەڕپێکراوی بێگوناهـ، حەزرەتی مریەمی دایکی مەسیح.

صیددیق و عەزیز هەروەک یووسف کە نەبی بوو کوڕ
صیددیقەیی مەعصوومە وەک داکی مەسیحا کچ
سەرچاوە: نالی
صەیقەل
زاخاودەرەوە.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
صاعیقە
هەورەبرووسکە، یا گرمەی وەک هەورە برووسکە لەسەر گوێ قورس.

ئەو فەوت و وەفاتە سەبەبی عەهد و وەفاتە
چوو صاعیقەیی بەردی عەجووز و گوڵ و مل هات
سەرچاوە: نالی
فائیقە
حوشترێکە هەر لەگەڵ دۆشینیا گوانی پڕ ببێتەوە لە شیر.

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە