تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
یاسەمەن

سیاسەنگ
بەردی ڕەش. کینایەیە لە ڕەقیی.

دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وە طە نە
خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە
سەرچاوە: نالی
قیاسی موثبەت
له عیلمی مەنطیقدا (قیاس) به دوو ڕستە ئەڵێن هەر یەکی لای کەمی له دوو وشە پێک دێن. جا ئەگەر هەردوو ڕستەکە مەعنای بوونیان ئەگەیاند، ئەوە قیاسەکە قیاسی موثبەتە و دیارە ئەنجامەکەشی هەر هەر بوون ئەگەیەنێ.

وەک قیاسێکی که موثبەت بێ، نەتیجەی بێتەجێ
حەمدو لیللا شەهـ که عالیی جا بو، خالیی جا نەبوو
سەرچاوە: نالی
هەیاسە
پشتێنێکی گۆپکەدارە لە زیو دروست ئەکرێ، ژنان ئەیبەستنە پشت.

حەڵقە حەڵقە زوڵفی سەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە
مەحرەمی سیڕڕە، بەڵێ گەنجووری گەنجە ئەژدەها