تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حاڵاتی میحاق
ئەو کاتەی مانگ ئەگاتە ڕادەی ئەوپەڕی باریکی و لاوازیی و لەبەرچاو ون ئەبێ کە ئەوەش لە دواڕۆژەکانی مانگی عەرەبیی و لە یەکەم ئێوارەی مانگی نوێدا ئەبێ کە مانگ زۆر بێتینە و بەزەحمەت بەدیی ئەکرێ.

لە دووریی تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە « نالیی » وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە..
سەرچاوە: نالی
هەڵاتن. ڕۆژ
سەرچاوە: نالی
وڵاتان
سووککراوەی (وڵاتتان) ـه، یاخود (وڵاتان) ی جەمعی (وڵات) ـە.

ڕەفیقان! من ئەوا ڕۆییم لەلاتان
له مەظڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان
سەرچاوە: نالی
گوڵاتەشین
گوڵ ئاتەشین، گوڵی وەک ئاگر سوور.

گەرمیی و تەڕیی بەهارە کە پشکۆ کوژایەوە
پشکۆی گوڵاتەشین بە نەسیم بوو گەشایەوە
سەرچاوە: نالی
هەڵات