تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
جیلوەگاە
جێگای دەرکەوتن و ورشەدانەوە.

چاوێ بخە لە سەبزەوو سێرابی دائیرە
جێ جیلوەگاهی چاوەکەمە نەرمە یا نە زوور؟
سەرچاوە: نالی
زەفافەتگاە
شوێنی گواستنەوە، پەردە کە بووکی تێ ئەبرێ بۆ زاوا.

زەفافەتگاهی پەردەی ئاڵی چاوم،
موبارەک حەجلە بێ بۆ بووک و زاوا
سەرچاوە: نالی
صەفاگاە
جێگای ڕابواردن.

وەرە سەر سەیری صەفاگاهی نەظەرگەی چاوم
کە عەجەب مەنظەرەیی سەیر و تەماشایێکە
سەرچاوە: نالی
نیم نیگاە
لاچاو.

طەبعی « نالیی » توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاە
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!
سەرچاوە: نالی
نیگاە
تەماشا.

دڵ پەی دەکا نیگاهی سەهمی موژەی سییاهی
ڕەمزی هەموو بەڵایە، غەمزەی هەموو موصیبه