تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کەندوو
کەندووی قوڕ یا قامیش کە لە ماڵانی لادێدا زەخیرەی زستانی تێ ئەکەن.

بڵا بۆ کوندەبوو بێ، مفتی مشک و ماری کەندوو بێ
خەطیرەی گەنجی وێرانە، ذەخیرەی کونجی کاشانە
سەرچاوە: نالی
ئایینەی سکەندەر
ئاوێنەکه ی ئەسکەندەری مەکدۆنیی که ئەڵێن ئەوەندە بەرز بووە دنیای هەموو لێوە دیوە،

تۆزێ ئایینه ی سکەندەر وا به دەم باوە. وەلێ
گەردی دامانی غەریبانه لووری جامی جەم
سەرچاوە: نالی
ئەسکەندەر
ئەسکەندەری مەکدوونی کە لای هەولێردا لەشکری دارای شای ئێرانی بەزاند و وڵاتەکەی داگیر کرد.

بە سەراوێزەیی چاوێنەییی کەللەی سەریان
لە کەی و قەیصەر و ئەسکەندەر و دارا نییە باس
سەرچاوە: نالی
دانکەندن
کینایەیه لە دەسبەردار بوون.

هەر یارێ کە ماڵانگەڕ و بێگانەیە « نالیی »
کەندوومە ددانی طەمەعی بۆس و کەناریی