تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
خۆش سلووکتر
ڕەوشت باشتر.

عاقڵێ بوو ناوی کەر بو، قاطیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە صەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
سەرچاوە: نالی
دوڕڕی یەکتا
ئەو دوڕڕەی کە بە تەنها لە سکی ماسیدا ئەبێ، لەبەر ئەوە دوڕڕێکی گەورە و گرانبەها ئەبێ. یەکدانە

بە فەرموودەی خودا فەرمووی: بفەرموو! هەستە هەر ئیستە
لەجێی بەدری دوجا و دوڕڕی یەکتا، دوڕڕی یەکدانە
سەرچاوە: نالی
مەکتووم
شاراوە.

لە قورئاندا بە (ما اُخْفِی لَهُمْ) مەکتووم و مەختوومە
بەیان نابێ بە تەفسیری دوصەد (کەششاف) و (بەیضاویی)
سەرچاوە: نالی
نوکتە
قسە یا بابەتی خۆش.

نوکتێکی ظەریفە بە نەصیبی ظورەفا بێ
تەعریفی دەکەم، بەڵکو لە بۆ دەرد * شیفا بێ
سەرچاوە: نالی
نوکتە سەنجی
وتنی شتی ورد و قسەی پڕ مەعنا.

بولبولی طەبعم ئەوا دیسان ثەنا خوانی دەکا
نوکتە سەنجی و بەذلەگۆیی و عەنبەر ئەفشانی دەکا
سەرچاوە: نالی
یەکتایی