تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ڕەسمی ئولفەت
ئوسووڵی ناسیاویی،

بۆ دەکەی تەکلیفی ڕەسمی ئولفەت و یاریی له من؟
کەی به صوحبه ت ئاشنایە سالیکی ڕێگەی عەدەم!
سەرچاوە: نالی
ڕەسووڵ
فروستادە.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
نەوڕەستە
تازە پێگەیشتوو.

لالەن به بەدەن، ئەطڵەسی ئەخضەر که لەبەرکەن
نەوڕەستە گوڵن، بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن
سەرچاوە: نالی
دادڕەس
کەسێ دادێ کەسێ بدا.

گرتوویە سەگت چاکم و لای تۆمەوە دێنێ
یەعنی وەرە « نالیی » کە منیش دادڕەسێکم!
سەرچاوە: نالی
دەستڕەس
دەست پێ گەیشتن.

وەڵڵاهی کڵاوی سەری من چەرخی دەماڵیی
ببووایە بە دامانت ئەگەر دەستڕەسێکم