تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پەیام
نامە یا هەواڵی نێرراو.

پەیامت هات و پەیکت ڕۆی، خەیاڵم نارد و نەیگەییێ
ڕەسووڵم کەوتە ڕێ، گرتی، هێنای وەک ئاگرەسوورە
سەرچاوە: نالی
پەیاپەی
دەسبەجێ.

پەیاپەی هاتەوە سەر جێگەیی گەرمی لەگەڵ توحفەی
صەلات و هەم سەلام بێ لەو حەبیبی پاکی سوبحانە
سەرچاوە: نالی
پەیاپەی
یەک له دوای یەک، لە پشتی سەری یەکەوە، لەدوای یەکەوە.

له نەهرەینی دو چاوم ئەشکی خوێنین
پەیاپەی دێ، پەیاپەی دێ، پەیاپەی