تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پەڕی تیر
پەڕێکی تیژ بووە بەسەر تیرەوە، کە تیرەکەیان تەقاندووەتە کەسێک و لێی داوە پەڕە تیژەکەی پیا چووە و لە لەشیا ماوەتەوە و تیرەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە.

چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
سەرچاوە: نالی
شەهپەڕ
شاپەڕ.

جێ بازی مەقدەمی شەوی قەدر و مەعاریجی
سەربانی عەرش و کورسی یو جوبرەیلی شەهپەڕە