تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
وەحشی غەزال
ئاسکی کێویی،

« نالیی » ئەو وەحشی غەزالە کەس ئەبەر داوی نەکەوت
چونکە شاهێنی دوو چاوی تیژە، دائیم سەر دەکا
سەرچاوە: نالی
وەحشیی
دوورەپەرێز و کەنارەگیر.

وەحشییە لێمان لەبەر طەعنەی ڕەقیبی سەگ صیفەت
ڕاستە هەر ذیی ڕۆحێ، بۆ وەسواسە، شەیطانی هەیە
سەرچاوە: نالی
وەحشیی
کێویی.

فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت ،، وەحشیی لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم ،، وەیشوومی وڵاتم
سەرچاوە: نالی
وەحشیی غەزال
ئاسکی کێویی.

لەحظەیێک و لەمحەیێک چاوم بە چاوی ناکەوێ
کێ دەڵێ وەحشیی غەزالە مەیلی ئینسانی هەیە!